موبارەك: تەعریبكردن جگە لە دەرەوەی كەركووك لە سەنتەریش بە چڕی دەستی پێكردووە
مەھدی موبارەك، ڕاگەیاند: "پڕۆسەی تەعریب لە سنووری پارێزگای كەركووك بەردەوامی ھەیە و ئێستا جگە لە دەرەوەی شار، لە ناوسەنتەری شاری كەركووكیش بە شێوەیەكی چڕ دەستی پێكردووە و عەرەب بۆ سەر زەویی زیادەڕۆ ھاوردە دەكرێت و ئیدارەش ھەموو ئاسانكارییەكیان بۆ دەكات لە گواستنەوەی ناسنامە و پسوولەی خۆراك".
موبارەك گوتیشی، تا ئێستا ئامارێكی ورد نییە، بەڵام ژمارەیەكی یەكجار زۆری عەرەب ھاوردە كراون و پڕۆسەكە بە ھەموو شێوەیەك بەردەوامە و رانەگیراوە، چونكە مەبەستیانە زۆرترین عەرەب ھاوردە بكەن، بۆ ئەوەی رێژەی عەرەب لە كەركووك زیاتر بێت.
ناوبراو باسی لەوەش كرد، جگە لە ھاوردەكردنی عەرەب، توركمانیش بە ھەمان شێوە توركمانەكانی تەلەعفەر بۆ ناحیەی تازەی سەر بە پارێزگای كەركووك دەگوازنەوە و لەوێ نیشتەجێیان دەكەن، چونكە دانیشتووانی ئەو ناحیەیە زۆرینەی توركماننشینن.
kdp -
