سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان کرد
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22/7/2019 له هه‌ولێر به‌ڕ ێوه چوو، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پاڵپشتی و هاوكاریی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌ددی و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و هاوكارییان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ڕۆڵ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر ده‌كات و له‌مباره‌یه‌وه پێداگری له‌سه‌ر ڕۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.
kdp -
