حكوومەتی هەرێم 700 یەكەی نیشتەجێبوون دابەش دەكات

حكوومەتی هەرێم 700 یەكەی نیشتەجێبوون دابەش دەكات
بریكاری وەزارەتی ئاودانكردنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ 700 یەكەی نیشتەجێوون دابین كراوە، دوای تەواوبوونی خزمەتگوزارییەكانی یەكەكەكانی نیشتەجێبوونیش، بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێن.

ئاگرین عەبدوڵڵا، ڕاگەیاند: "لە سنووری بنەسڵاوە 396 یەكەی نیشتەجێوون، لە سۆران 144 یەكە، لە هەڵەبجە 72 یەكە و لە قەلادزێ 84 یەكەی نیشتەجێوون تەواو بوونە، كە لە لایەن وەزارەتی ئاودانكردنەوەوە دروست كراون".

عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەش دا، ئێستا وەزارەتی ئاودانكردنەوە كار لەو پڕۆژانە دەكات بۆ گەیاندنی تۆڕی كارەبا، ئاو، شەقام و ئاوەڕۆ، كە ئەمەش لە ماوەیەكی نزیكدا تەواو دەبێت و دوای تەواوبوونیشی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێن.

بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە روونیشی كردەوە، یەكەكان بە گوێرەی یاسای ژمارە 16ی ساڵی 2011 دابەشی سەر فەرمانبەران و خەڵكی كەمدەرامەت دەكرێن، ئەو كاتیش ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار دەدات كە بەسەر كام چین و توێژدا دابەشیان بكات.



kdp -
Top