سبه‌ی ده‌ست به هه‌ڵدانه‌وه‌ی سێ گۆڕی به كۆمه‌ڵ ده‌كرێت
فوئاد ته‌ها، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ڕايگەیاند: "سبه‌ی سێشەممە ئه‌و شانده‌ی وه‌زاره‌ت به‌شداری مه‌راسیمی یه‌كه‌م هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و سێ گۆڕه ده‌كه‌ن له پارێزگای سه‌ماوه، كه كه مێژووی بۆ ئه‌نفالی ساڵی 1988ی گه‌رمیانییه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه".
گوتیشی: "ئێمه پێشووتر له‌گه‌ڵ ده‌زگای شه‌هدیان و پارێزگای سه‌ماوه سه‌ردانی مه‌یدانی شوێنه‌كان كردووه رێككه‌وتنمان كردووه له‌سه‌ر شێوه و هه‌ڵكۆڵینی ئه‌و گۆرانه".
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، نزیكەکەی 400 بۆ 500 رووفات له‌و سێ گۆرهدایه هەیە، کە ته‌مه‌نیان لە نێوان 3 بۆ 70 ساڵییە و زۆربه‌یان ژن و منداڵن.
باسنيوز
