لە شارەدێی رزگاری نۆ تاقیگە و نۆرینگەی داخران

لە شارەدێی رزگاری نۆ تاقیگە و نۆرینگەی داخران
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی٧ی٢٠١٩ بەرپرسی راگەیاندنی قائیمقامیەتی كەلار داخستنی 9 تاقیگە و نۆرینگەی پزیشكی بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان راگەیاند.

لەو بارەوە سیروان حەسەن، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی شارۆچكەی كەلار، رايگەیاند: "لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینی لیژنەی دەرمانخانە و نۆرینگە و تاقیگەكان لە شارەدێی "ڕزگاری"ی سەر بە قەزای کەلار بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان نۆ دەرمانخانە و تاقیگەی پزیشكی داخراون، هەروەها دوو دەرمانخانەش ئاگادار كرانەوە".

گوتیشی: "لە ماوەی ڕابردوودا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان چەندین دەرمانخانە و نۆڕینگە بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەدنروستییەکان داخران و ژمارەیەكی دیكەش ئاگادار كراونەتەوە".










باسنيوز
Top