سۆران.. هەلی‌كار بۆ زیاتر لە 120 گەنج دەڕەخسێندرێت

سۆران.. هەلی‌كار بۆ زیاتر لە 120 گەنج دەڕەخسێندرێت
بەڕێوەبەرایەتیی راهێنان و كار و پیشەیی سۆران، بە هاوكاریی رێكخراوی (GIZ)ی ئەڵمانی، هەلی كار بۆ زیاتر لە 120 گەنجی دەڤەری سۆران دەڕەخسێنێت و بەم نزیكانە دەستبەكار دەبن.

شەوقی عەزیز، جێگری بەڕێوەبەری راهێنان و كار و پیشەیی سۆران رايگەیاند: "بەمەبەستی دۆزینەوەی هەلی‌كار بۆ گەنجان و هاووڵاتییانی سنووری سۆران، بەتایبەتیش لە رێگەی رێكخراوە نێوخۆیی، نێودەوڵەتی و كۆمپانیاكان و كەرتی تایبەت و شوێنە جیاوازەكان، بە شێوەیەكی بەردەوام، فۆڕم بۆ ئارەزوومەندانی سنوورەكەمان پڕ دەكەینەوە و لە هەر شوێنێك دەرفەتی كاركردن هەبوو، بەپێی تایبەتمەندیی كەسەكان و گونجانیان لەگەڵ شێوازی كارەكەدا، پەیوەندییان پێوە دەكەین، بەمەش تا ئێستا چەندین كەسمان لەم رێگەیەوە خستوونەتە سەر كار".

گوتیشی: "ئێستاش لە پڕۆژەیەكدا بە هاوكاریی رێكخراوی (GIZ) ئەڵمانی، هەلی كارمان بۆ زیاتر لە (120) گەنجی دەڤەرەكەمان دۆزیووەتەوە و لە نۆژەنكردنەوەی كەلوپەلی قوتابخانەكانی سنوورەكەمان و كاركردنیان لە نەمامگەی سۆران و چەند شوێنێكی دیكە بەمزوانە دەستبەكار دەبن".










باسنيوز
Top