نێچیرڤان بارزانی: یادی مامۆستا فەرید بۆ هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە
لە پرسەنامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی،، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای سەرەخۆشی لە کەسوکاری فەرید زامدا، نووسەر، شاعیر و پێشمەرگەی دێرین، رایگەیاندووە، ”يادى مامۆستا فه‌ريد زامدار به به‌رهه‌م و وشه و شيعره جوان و به‌پێزه‌كانى، بۆ هه‌ميشه له دنياى ئه‌ده‌بى كورديدا به زيندوويى ده‌مێنێته‌وه“.
لە دەوروبەری نیوەشەوی رابردوو، فەرید زامدار، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
دەقی پرسەنامەکە:
هه‌واڵى كۆچى دواييى شاعيرى ديارى كوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا فه‌ريد زامدارم پێگه‌يشت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێيان و له شاعير و نووسه‌ران و ئهدهبدۆستانى كوردستان ده‌كه‌م، هاوبه‌شى خه‌ميانم. خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌بوورى و دڵنه‌واييى هه‌مووان بداته‌وه.
يادى مامۆستا فه‌ريد زامدار به به‌رهه‌م و وشه و شيعره جوان و به‌پێزه‌كانى، بۆ هه‌ميشه له دنياى ئه‌ده‌بى كورديدا به زيندوويى ده‌مێنێته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
22/7/2019
باسنيوز
