وادەی دابەشکردنی فۆرمی وانەبێژی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ئاشکرا دەکرێت
گەلاوێژ عوبێد، بڕیاردەری لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان ڕايگەیاند: "بەھۆی بوونی بۆشایی زۆر لە مامۆستایان کە بەشێکیان مۆڵەتن و بەشێکی دیکەیان خانەنشین دەکرێن، ناوەندەکانی خوێندنیش فراوانن بۆیە وەزارەتی پەروەردە لە سەرەتای مانگی داھاتوو فۆرمی وانەبێژی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دابەش دەکات".
باس لەوەش دەکات، ئەو فۆرمانە بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەبێت، بەڵام تا ئێستا دیار نییە چەند دەرچووی زانکۆ و پەیمانگە سوودمەند دەبن، بەڵام بۆشاییەکی زۆر ھەیە لە مامۆستایان لە ڕێگەی وانەبێژانەوە پڕ دەکرێتەوە.
باسنيوز
