پەرلەمانتارێکی پارتی: یەکێک لە جێگرانی سەرۆکی هەرێم هێشتا یەکلا نەکراوەتەوە
حیکمەت محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕايگەیاند: "یەکێک لە حزبەکان ناوی کاندیدی خۆی یەکلا کردووەتەوە بۆ جێگری سەرۆکی ھەرێم و حزبێکی دیکە ماوە کە ناوی خۆی پێشکەش بکات بۆ جێگری سەرۆکی ھەرێم کە دوو جێگرن لە دوو حزبی جیاواز، بەڵام بەھۆی یەکلا نەبوونەوەی کاندیدی حزبێک، جارێ مەرسوومی سەرۆکایەتی دەرنەچووە“.
بەپێی ڕێککەوتنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکوومەت، هەریەک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، پۆستی جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەردەگرن، بەڵام پەرلەمانتارەکە ئەوەی ئاشکرا نەکرد کە ئاخۆ کام لایەن کاندیدی خۆی یەکلا نەکردووەتەوە.
ڕوونیشی کردەوە کە لەگەڵ یەکلابوونەوەی هەردوو کاندیدی پۆستی جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ”مەرسومی هەرێمی بۆ ئەو پۆستە دەردەچێت تا دەست بەکار بکەن“.
باسنيوز
