ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەسەر سێ بابەت دەکات
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاووتوێکردنی سێ بابەت کۆ دەبێتەوە و گەنگەشەیان لەسەر دەکات.
بابەتی یەکەم، بەدواداچوون بۆ بڕیارەکانی کۆبوونەوەی یەکەم دەبێت و تیایدا میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیارەکان باسی لێوە دەکرێت.
دواتریش، بە دواداچوون بۆ سەردانی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دەکرێت، کە تیایدا شاندەکەی حکوومەت بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەردانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقیان کرد.
هەروەها، هەنگاوەكانى به ئەليكتڕۆنيكردنى حكوومەت و گرنگيدان به ماڵپەڕی حكوومەت، كه دەبێته تاكه ماڵپەڕى حکوومەت و وەزارەتەکان لینکی لێ وەردەگرن، باس دەکرێت.
کوردستان24 زانیویەتی، ماڵپەڕە نوێکەی حکوومەت بۆ خزمەتگوزارييه ئەليكتڕۆنييەكانی وەک دەرهێنانی پاسپۆرت، مۆڵەتی شۆفيرى و چەندین ناسنامە و بەڵگەنامەی دیکەی حکوومیی بەکار دێت. وەک لە هێڵە گشتییەکانی کارنامەی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش هاتووە، بە ئەلیکتڕۆنیکردنی کارەکانی کابینەی نوێ، یەکێک دەبێت لە کارە لە پێشینەکان.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە کۆبوونەوەی رابردوویدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێنج بڕیاری لە بارەی دەوامی فەرمانبەران و چاکسازیی لە دامودەزگا حکوومییەکان دەرکرد.
K24
