سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی فەرید زامدار پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

 سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی فەرید زامدار پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات


بەبۆنەی کۆچی دوایی فەرید زامدار، نووسەر و ڕۆشنبیر و پێشمەرگەی دێرین، سەرۆک بارزانی، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەکەی کرد.



لەو پەیامەدا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە داوە: ”بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و نووسەر و ڕۆشنبیر، کاک (فەرید زامدار)م پێ گەیشت. لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و هەڤاڵانی کاک فەرید دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم“.



ئەمەش دەقی پرسەنامەکەیە:



پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی فەرید زامدار



بەناوی خوای گەورە و میھرەبان



بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو فەرید زامدار



بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و نووسەر و ڕۆشنبیر، کاک (فەرید زامدار)م پێ گەیشت.

لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و هەڤاڵانی کاک فەرید دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.



لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاک فەرید زامدار بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.



انا للە وانا الیە راجعون



مەسعود بارزانی

٢٢ـی٧ـی٢٠١٩








باسنيوز
Top