مەسرور بارزانی: مامۆستا فەرید زامدار نووسەرێکی نیشتمانپەروەری بەهەڵوێست بوو
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی نووسەر و ڕۆژنامەنووس فەرید زامدار کرد و ڕای گەیاند کە زامدار نووسەرێکی نیشتمانپەروەری بەهەڵوێست بوو.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی ٧ی ٢٠١٩، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی بنەماڵەی نووسەر و ڕۆژنامەنووس فەرید زامدار کرد و تێیدا سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێ و دۆستەکانی کرد.
هاوکات ئەوەی ڕاگەیاند کە مامۆستا فەرید زامدار نووسەرێکی نیشتمانپەروەری بەھەڵوێست بوو.
ئەمەش دەقی پرسەنامەکەیە:
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە
بۆ بنەماڵەی نووسەر و رۆژنامەنووس فەرید زامدار
بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و راگەیەندنکاری ناسراوی کوردستان فەرید زامدار مان بیست . پرسە وسەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و ھاوڕێ و دۆستەکانی دەکەین . مامۆستا فەرید زامدار نووسەرێکی نیشتمانپەروەری بە ھەڵوێست بوو. خوای مەزن بە بەھەشتی شاد بکات و ئارامی ودڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٢/٧/٢٠١٩
باسنيوز
