نوێنه‌ری تره‌مپ بۆ تاوتوێكردنی پرسی باكووری سووریا گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌

نوێنه‌ری تره‌مپ بۆ تاوتوێكردنی پرسی باكووری سووریا گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌
نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا، جێمس جیفری گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره و بڕیاره‌ سبه‌ی ده‌ست به‌ گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ بكات. مه‌ترسی له‌شكركێشییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سنووری سووریاش، خه‌ڵكی سه‌رێكانی رۆژئاوای كوردستانی هێناوه‌ته‌ ده‌نگ.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ میدیاییه‌كان، جیفری له‌ باره‌ی ره‌وشی باكووری سووریا، منبج، پرسی ناوچه‌ی ئارام و رۆژهه‌ڵاتی فورات له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا تاوتوێ ده‌كات.

هاوكات سوپای توركیا كاروانێكی دیكه‌ی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی كانیا خه‌زالانیای شاری ره‌حای سه‌ر سنووری رۆژئاوای كوردستان كرد.


k24 -
Top