به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه و بۆردومانی توركیا شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی ناحیه‌ی چه‌مانكێ داخراون
خاوەن شوێنە گەشتیارییەكانیش له‌مباره‌یه‌وه نیگه‌رانی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن و دەڵێن: سەرەڕای خەرجییەكی زۆر، بەڵام ئێستا بەهۆی بوونی پەکەکە و بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا، ناتوانین سوود له شوێنە گەشتیارییەكانمان ببینین.
سنووری ناحیه‌ی چه‌مانكێ، به بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری شوێنه گه‌شتیارییه‌كان ناسراوه و ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاران له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان روو له هاوینه‌هه‌واره‌كانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، نه‌ك ته‌نیا گه‌شتیاران، به‌ڵكو خاوه‌ن شوێنه گه‌شتیارییه‌كانیش ناتوانن سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكه‌ن.
k24 -
