توركیا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ژادپه‌رستانه ده‌كات كه هێرشیان كردبووه سه‌ر گه‌شتیارانی هه‌رێم
داواكاری گشتی ناوچه‌ی چایكارایای شاری ترابزۆنی توركیا، دۆسیه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه كرده‌وه، كه هێرشیان كردبووه سه‌ر ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستان، كه به‌نیاز بوون به ئاڵای كوردستانه‌وه وێنه بگرن.
داواكاری گشتی شاری ترابزۆنی توركیا، داوای لێپرسینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و توركه نه‌ژادپه‌رستانه ده‌كات، كه هێرشیان كردبووه سه‌ر ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و داوای روونكردنه‌وه ده‌كات، به‌رامبه‌ر ئه‌و بێڕێزییه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌شتیاران كراوه.
هه‌فته‌ی رابردوو، ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌ی چایكارایای شاری ترابزۆنی توركیا به‌نیازبوون، به ئاڵای كوردستانه‌وه وێنه بگرن، به‌ڵام له‌لایه‌ن توركه نه‌ژادپه‌رسته‌كانه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی رووداوه‌كه راگه‌یاند.
k24 -
