بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکاتەوە
لە راگەیەندراوێکی هاتووچۆی هەرێـم هاتووە: "لەکاتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و دروستکردنی گرێبەست بۆ کڕیارانیان لە بری ئەو دەستەواژەیەی نووسراوە (تەنها بۆماوەی ٦٠ رۆژ کار بەم گرێبەستە دەکرێت) بنووسن ئەبێت لە دوای واژۆکردنی ئەم گرێبەستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بکرێت بەمەبەستی تۆمارکردن".
لە راگەیندراوەکە هاتووە: "ئەگەر لە ماوەی 60 رۆژ ساڵانە و تابلۆ وەرنەگیرێت بە بڕی یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت".
k24 -
