ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان خوشک و برای ئێمەن

ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان خوشک و برای ئێمەن
سەرۆكی لاوانی ئاكپارتی دەسەڵاتداری توركیا لەبارەی رووداوەكەی ترابزۆنەوە كە لە دژی گەشتیارانی كورد ئەنجام درا، رایگەیاند رووداوەكە نەخوازراو بووە و دووپاتی لەسەر برایەتی هەردوو گەلی توركیا و هەرێمی كوردستان كردەوە.


دوای ڕووداوەکەی شاری تڕابزۆن، گەنجێکی کورد کە جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی ئەورووپا و جیھانە، ھاوکات نوێنەری دەرەوەی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستانیشە، لەگەڵ جەنگیز گۆنگور سەرۆکی لاوانی ئاکپارتی و سەلمان ئۆزبۆیاجی ئەندامی پەرلەمانی تورکیا بۆ کاروباری لاوان تایبەت بەم بابەتە کۆبوونەوە.


لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆکایەتی لاوانی تورکیا پەیامی برایەتیان بۆ ھاووڵاتیانی کوردستان نارد و ڕووداوەکەیان بە نەخوازراو وەسف كرد، ئاماژەشیان بەوە دا کە ئاڵای ھەرێمی کوردستان فەرمیە و جێگەی ڕێزی ئەوانە، ھەرگیز ئەم جۆرە رووداوانەش نابنە ڕێگر لە دۆستایەتیان.


لای خۆیەوە فەلاح حەسەن سوپاسی پێشوازی لاوانی توركیا و پەرلەمانتارەكەی کرد و دووپاتی دۆستایەتی کردەوە، ھیوای خواست ئەم جۆرە رووداوانە نەمێنن و لاوانی تورکیا ھەوڵی تەواو بدەن بۆ گەیاندنی پەیامی دۆستایەتی ھەردوولا بە گەنجانی وڵاتەکەیان.



bas news -
Top