روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا گوتی: ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له دابه‌شكردنی دووچه به‌رده‌وامین، به‌ڵام تا ئێستا پاره له به‌غداوه نه‌گه‌یشتووه.
گوتیشی: به‌رنامه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و هه‌ركاتێك به‌غدا پاره‌ی نارد، به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی دانراوه، مووچه دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، مانگانه بڕی 454 ملیار دینار بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و زیاتر له 68 ملیار دیناریش بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له بودجه‌ی گشتی عێراق جێگیركراوه و تا ئێستا مانگانه به‌غدا ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌نێرێت، كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێ دابین ده‌كرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌م مانگه چه‌ند رۆژێكه گه‌یشتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه له به‌غداوه دواكه‌وتووه.
k24 -
