دھۆك.. رۆژانە نزیكەی ١٨سەعات كارەبا بۆ ھاووڵاتیان دابین دەكرێت
ئیبراھیم ئەحمەد، ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گازی پێویستی بۆ ئێمە دابین كرد، لە ئێستادا دۆخی كارەبای نیشتیمانی بەراورد بە رابردوو باشتر بووە و كارەبای زیاتر بۆ ھاونیشتیمانیان دابین دەكرێت، چونكە پێشتر وێستگەی كارەبای كاشێ ٥٥مێگاواتی بەرھەم دەھێنا و ئێستا بۆ نزیكەی ١٦٠مێگاوات كارەبا زیاد بووە، داواكاریی ئێمەش لە حكوومەت ئەوە بوو، كە بۆ وەرزی ھاوین گازی زیاترمان بۆ دابین بكەن و ئەوانیش داواكارییەكەیان جێبەجێ كرد".
ئەحمەد گوتیشی: "مەبەستی ئێمە لەو كارە ئەوە بوو، كە سەعاتی كارەبای مۆلیدە كەم ببێتەوە و كارەبای نیشتمانی زیاد ببێت، بۆیە بە شێوەیەكی گشتی لە ئێستادا لە سنووری دھۆك رۆژانە نزیكەی ١٨سەعات كارەبای نیشتیمانی بۆ ھاووڵاتیان دابین دەكرێت، ئەمەش بەراورد بە رابردوو باشترە".
kdp -
