لەڕێگەی کۆیە بۆ هەولێر کۆمەڵێک دەرمانی نایاسایی دەستی بەسەردا گیرا

لەڕێگەی کۆیە بۆ هەولێر کۆمەڵێک دەرمانی نایاسایی دەستی بەسەردا گیرا
ئەمڕۆ یەکشەممە لە رێگای کۆیە بۆ هەولێر و لە بازگەی دێگەڵە دەست بەسەر بارێك دەرمانی نایاساییدا گیراوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی جۆری دەرمانی سەر بە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لەڕێگەی کۆیە بۆ هەولێر، بارێكی دەرمانی نایاسایی دەستی بەسەردا گیراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکدا هاتوە: "ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۱ی٧ی٢٠١٩ لە بازگەی دێگەڵە و لەلایەن بەشی بازگەکانی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانەوە دەست بەسەر بارێک دەرمان و پڕۆتینی نایاساییدا گیراوە".

ئاماژە بەوەش كراوە: "بارهەڵگرێکی ئاسایی ئەو دەرمان و پڕۆتینەی بە نایاسایی و بەبێ ڕێگەپێدانی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بەرەو هەولێر هەڵگرتبوو، بەڵام پێش داخڵبوونی بۆ هەولێر لە بازگەی دێگەڵە دەستی بەسەردا گیراوە".

بەپێی ڕێنماییەکانی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ( KMCA) دەبێت بەرهەمە دەرمانسازییەکان بە ئۆتۆمبێلی ساردکەرەوە بگوازرێنەوە.










باسنيوز
Top