بەفەرمی کاتی دەوامی فەرمانبەران ڕاگەیاندرا
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا کە تێیدا بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 21/7/2019، سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرجەم بەرێوەبەر و فەرمانبەرانی دیوانی سەرۆکایەتییەکە ئەنجامدا و تێیدا چەند ڕێنماییەکی ئاڕاستە کردن.
لە کۆبوونەوەکەدا، پابەندبوونی گشت بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی دیوانی سەرۆكایەتی گشتی هەرێم بەدەوامی فەرمییەوە دووپات کرایەوە.
هەروەها ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە دەوامی فەرمی دیوانی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێم لە كاتژمێر 8ی بەیانی دەست پێ دەکات و لە كاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆ كۆتایی پێ دێت.
باسنيوز
