هاتوچۆی هەرێم بڕیارێکی دەرکرد

هاتوچۆی هەرێم بڕیارێکی دەرکرد
بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی لەبارەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و دروستکردنی گرێبەست بۆ کڕیاران دەرکرد.

بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا تێیدا هاووڵاتییان لەبارەی دروستکردنی گرێبەستی کڕینی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکاتەوە.

هاتوچۆی هەرێم لە ئاگادارییەکەدا ڕایدەگەیەنێت، "لەکاتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و دروستکردنی گرێبەست بۆ کڕیارانیان لە بری ئەو دەستەواژەیەی نووسراوە (تەنها بۆماوەی 60 رۆژ کار بەم گرێبەستە دەکرێت) بنووسن ئەبێت لە دوای واژۆکردنی ئەم گرێبەستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بکرێت بەمەبەستی تۆمارکردن".

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەگەر لە ماوەی 60 رۆژ ساڵانە و تابلۆ وەرنەگیرێت بە بڕی یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت.










باسنيوز
Top