لە دھۆك دوو بەرێوەبەری گشتی گۆڕدران

لە دھۆك دوو بەرێوەبەری گشتی گۆڕدران
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک گۆڕانکاری لە پۆستی دوو بەڕێوەبەری گشتی لە سنووری پارێزگاکە ڕاگەیاند و چەند زانیارییەکیشی خستە ڕوو.

ھۆشیار فەریق، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای دھۆك، رایگەیاند: "هەفتەی رابردوو دوو بەڕێوەبەری گشتی لە سنووری پارێزگای دھۆك گۆڕدران و بڕیارە ژمارەیەك گۆڕانكاریی دیكە لە ئاستی جیاوازدا بكرێت بۆ گۆڕینی ھەموو ئەو بەڕێوەبەر و بەرپرسانەی ماوەی چەند ساڵێكە بەردەوامن لە پۆستەكانیان".

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک ئەوەشی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندووە: "پۆستی بەڕێوەبەرەكان لە دەسەڵاتی پارێزگادایە بۆ گۆڕینیان، بەڵام بەڕێوەبەری گشتی و ھاوشێوەكانی بەپێی یاسا لەلایەن سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەردەكرێت و لە ئەنجومەنی پارێزگا دەنگی لەسەر دەدرێت".









باسنيوز
Top