پۆلیسی ھەولێر: باندێکی گەورەی دزی دەستگیر کران
نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 21/7/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "باندێکی گەورەی دزی لە شاری ھەولێر دەستگیر کران".
ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا پۆلیسی ھەولێر ئاماژەی بەوەش داوە: "لە ئایندەیەکی نزیکدا وردەکاری لەسەر تاوانەکانیان دەخەینە ڕوو".
باسنيوز
