ئاگادارییەک بۆ دانیشتوانی سلێمانی بڵاو دەکرێتەوە

ئاگادارییەک بۆ دانیشتوانی سلێمانی بڵاو دەکرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم دانیشتوانی سلێمانی بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21/7/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "ئاگاداری دانیشتوانی سلێمانی دەکەینەوە، کە نووسینگەی ناوبازاڕی بەشی نەھێشتنی تاوان لەشوێنی ئێستای خۆیدا نەماوە و گواستراوەتەوە بۆ ناو بینای پێشووی خانوبەرەی سلێمانی (پشتی دادگای پێشووی سلێمانی)".

پۆلیسی سلێمانی داوا لە ھاووڵاتییان دەکات، بە مەبەستی ڕاییکردنی کاروبارەکانیان لەو سنوورە، سەردانی شوێنی نوێی نووسینگەی ناو بازاڕی بەشی نەھێشتنی تاوان بکەن.










باسنيوز
Top