لە سلێمانی پیاوێک ئاڵتوونی ھاوسەرەکەی دەدزێت و پۆلیسیش ڕاگەیاندراوێکی لەمبارەیەوە بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 21/7/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "رۆژی 18/7/2019 و پاش تۆمارکردنی سکاڵاکە، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان بە سەرپەرشتی ئەفسەری ئێشکگر لێکۆڵینەوەیان دەست پێ کرد، دوای ئەنجامدانی کەشف و ھێڵکاری بۆ شوێنی ڕووداوەکە، لەلێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە ئەو بڕە پارەیە لەلایەن ھاوسەری ژنەکەوە دزراوە".
باس لەوەش کراوە، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان توانییان ھەمان شەوی ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن، تۆمەتبارەکەش لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەکەیدا نا.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستە ڕوو، تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عێراقی بەندە، لەلایەن بەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەکە بۆ ڕووداوکە کراوەتەوە.
باسنیوز
