لەماوەی نزیکەی 7 مانگدا سێجار خۆراک بە سەر هاونیشتمانیاندا دابەشکراوە
نەوزاد سابیر، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو خۆراکەی دابەشیدەکەین لەگەڵ بەغدا هاوتایە و لەلایەن حکومەتی ناوەندیشەوە بە دوو مانگ جارێک خۆراک دابەش دەکرێت. هەروەها ماددە خۆراکییەکان ماوەی چەند ساڵێکە لە پشکنینەکانی بەغدا و تەندروستی هەرێمی کوردستانیش دەردەچن و کێشەی خۆراکی خراپبوومان نییە."
هەرچەندە چەندین ماددەی خۆراکی لەسەر پسولەی خۆراکی هاونیشتمانییان ناویان هەیە، بەڵام تەنیا شەکر و رۆن و برنج و ئارد دابەش دەکرێت. بەجۆرێک بۆ هەر کەسێک دوو کیلۆ شەکر، لیترێک رۆن و، 9 کیلۆ ئارد دابەش دەکرێت.
رووداو
