حکوومەتی هەرێمی کوردستان 24 ملیار دۆلار قەرزدارە
نەسرەت خۆشناو، پسپۆری بواری ئابووری راگەیاند: "ئێمە دەبێت کار لەگەڵ حکوومەتی بەغدا بکەین و خەرجییەکان کەم بکەینەوە و داهات زیاد بکەین. دەبێت خەرجی حزبییەکان رابگیرێت دەنا وڵات پێش ناکەوێت".
محەمەد ئیلخانی، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانى كوردستانيش رایگەیاند، بەشێکی زۆری قەرزەکان هی مووچەی فەرمانبەران و کۆمپانیا نەوتییەکانن.
بڕینی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان و شەڕی داعش و هاتنى ئاوارەکان و دابەزینی نرخی نەوت هۆکاری سەرەکی قەرزەکانی سەر حکوومەتن و سەرۆکی حكوومەتیش لە کاتی خوێندنەوەی کارنامەی حکوومەتەکەی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حکوومەتێکی قەرزاری وەرگرتووە.
K24
