له جەلەولا.. بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک سێ جووتیار بوونە قوربانی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە ٢١ی ٧ی ٢٠١٩ لە ناوچەی "شێخ باوە" لە نێوان شارەدێی "جەلەولا"ی سەر بە قەزای خانەقین و شاری كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە جووتیارێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
رائید سمكۆ عەلی، بەڕێوەبەری ئاسایشی (كوڵەجۆ)ی سەر بە ئاسایشی گەرمیان، راگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ناوەچەی شێخ باوەی نێوان جەلەولاو و کەلار كە ناوچەیەكی كشتوكاڵییە، تەقینەوەیەك رووی دا و بەو هۆیەوە جووتیارێك گیانی لەدەست داوە و دوو جووتیاری دیکەش بریندار بوون".
قوربانییەکان لە یەک بنەماڵەن و باوکیان گیانی لەدەست داوە و دوو بریندارەکەش کوڕی بوون.
گوتیشی: "داعش ماوەیەكە لە ناوچەكە خۆی رێك خستووەتەوە و لەناو زەویی کشتوکاڵیی جووتیاران بۆمب دادەنێتەوە".
باسنيوز
