لە خەلیفان کچێکی 17 ساڵان لەلایەن براکەیەوە کوژرا

 لە خەلیفان کچێکی 17 ساڵان لەلایەن براکەیەوە کوژرا
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ڕای دەگەیەنێت، لە شارەدێی (خەلیفان)ی سنووری شاری سۆران، کچێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا.

ڕائید سەعدوون ھاودیانی، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕاگەیاند: ”کاتژمێر 12 و 5 خولەکی نیوەشەوی ڕابردوو لە شارەدێی خەلیفان، کچێک بەناوی (س، س، ع) کە لەدایکبووی ساڵی 2002ە، لەلایەن براکەیەوە بە چەکی کڵاشینکۆف کوژرا“.

دەشڵێت: ”گوتەی باوکی کوژراوەکە وەرگیراوە و باسی لەوە کردووە کە کچەکەی لەلایەن براکەیەوە بە چەکی کڵاشینکۆف کوژراوە“.

گوتەبێژی پۆلیسی سۆران ئەوەشی خستە ڕوو، ئێستا تۆمەتبارەکە ھەڵھاتووە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و بەدواداچوونی جدی لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.






باسنیوز
Top