فەرماندەی هەسەدە: بەرەیەکی شەڕی 600 کیلۆمەتری لە دژی تورکیا دەکەینەوە

 فەرماندەی هەسەدە: بەرەیەکی شەڕی 600 کیلۆمەتری لە دژی تورکیا دەکەینەوە

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) رایدەگەیەنێت، کە بەرەیەکی 600 کیلۆمەتری لە دژی کۆماری تورکیا، دەکەنەوە.

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هەسەدە بە رۆژنامەی (یەنی ئوزگور پۆلەتیکا)ی هۆڵەندی راگەیاندووە، هێزەکانی هەسەدە بە تەواوی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تورکیا ئامادەن و ”هەرگیز“ ناهێڵن وەک عەفرین، سوپای تورکیا رۆژهەڵاتی تورکیاش داگیر بکت.

مەزڵوم کۆبانێ هەڕەشەی لە تورکیا کردووە و رایگەیاندووە، ئەگەر سوپای ئەو وڵاتە هێرش بکاتە سەر رۆژهەڵاتی فورات، ئەوا هەسەدە شەڕێکی گەورە بە درێژایی 600 کیلۆمەتر لە دێرکەوە تا کۆبانێ، لە دژی سوپای تورکیا بەرپا دەکات.

فەرماندەی هەسەدە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پەیامی خۆیان گەیاندووەتە ئەمریکا و فەرەنسا بەوەی ئەگەر تورکیا هێرش بکا، ئەوا شەڕێکی گەورە دروست دەبێت.

هەسەدە هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان باڵی سەرەکیی ئەو هێزەیە.












باسنیوز
Top