لە هەولێر سیستەمی پاڵاوتنی ئاوی بەكارهاتوو بۆ بەرهەمی كشتوكاڵ جێبەجێ دەكرێت
ئەندازیار سرود عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری ئاوەڕۆكانی هەولێر ڕاگەیاند: ”پرۆژەی پاككردنەوەی ئاوی بەكارهاتوو سەرلەنوێ بەكارهێنانەوەی بۆ بەرهەمی كشتوكاڵ و بوون بە سەرچاوەی داهات ئەنجامی ئەرێنیی هەبووە، وەك سەرەتا پرۆژەكەمان بۆ كەمپی ئاوارەكانی بەحركە دروست كردووە“.
بەڕێوەبەری ئاوەڕۆكانی هەولێر گوتیشی: “پرۆژەكەمان لەگەڵ ڕێكخراوی (بۆردە)ی ئەڵمانی جێبەجێ كرد، شێوەیەكی سروشتییە و بۆ دووبارە بەكارهێنانەوەی ئاوەكە بەكار دێت".
ئەندازیار سروود عەبدولمەجید ئاشكراشی كرد: "بەنیازین و پلانمان هەیە لەگەڵ ڕێكخراوی "سیواس"ی سویسری بەپێی توانا و ئامادەكاریی ئەوان لە چەند شوێنێكی دیكە ئەو پرۆژەیە جێبەجێ بکەین و بەرنامەمان هەیە پەرە بە دووبارە پاڵاوتنی ئاو بۆ بەكارهێنانەوەی لە کەرتی كشتوكاڵ بدەین، ئەوەش تێچوویەكی كەمی دەوێت".
bas news -
