حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ خودی خۆشی ده‌كات
سه‌عید هه‌ركی، جێگری سەرۆكی لێژنەی دەستپاكی پەرلەمانی كوردستانیش بە گرنگییەوە دەڕوانێتە ئەم ھەوڵە و دەڵێت: بەم ھەنگاوە دەستی ئەوانیش كراوه‌تر دەبێت، لە دەستبردن بۆ دۆسیەكانی گەندەڵی.
وه‌ك چاودێرانی سیاسی و یاساناسانیش ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، چاكسازییەك كە لە سەرەوە دەستپێدەكات رێگر دەبێت لەوەی فەرمانگەكانی خوار وەزارەتەكان لە دۆسیەی گەندەڵی تێوەبگلێن، له‌مباره‌شه‌وه ئەیاد كاكەیی، سەرۆكی لقی ھەولێری سەندیكای پارێزەرانی كوردستان پاڵپشتی سەندیكاكەیان بۆ كارنامە و ھەنگاوە كردارییەكانی چاكسازی كابینەی نۆیەم دەردەبڕێت.
كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە 15ی ئەم مانگە یەكەم كۆبوونەوەی فەرمی خۆی ئەنجامدا، لە كۆبوونەوەدا، چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد، لەوانە نەھێشتنی رووتینات و بەرتیلدان و بەرتیل وەرگرتن، بۆ ئەمەش دەیەوێ لە بەرپرسە باڵاكانەوە دەستپێبكات.
k24 -
