پارتی ٢١ پۆست لە مووسڵ وەردەگرێت
بەرەكات شەمۆ، ڕاگەیاند: "پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای مووسڵ ٢١پۆستی بەڕێوەبەری گشتی و جێگری بەڕێوەبەر و چەند پۆستێكی دیكەش لەناو دیوانی پارێزگا و ژمارەیەكی بەڕێوەبەری بەشەكانیش وەردەگرێت، لەوانە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی مووسڵ و بەڕێوەبەری ئاو و بەڕێوەبەری كشتوكاڵ و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنان و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیس وەردەگرین".
شەمۆ گوتیشی: "بەڕێوەبەرە گشتییەكان پێویستە لە ئەنجوومەن پەسەند بكرێن و ئەوانەی دیكەش فەرمانی دەستبەكاربوونیان لە پارێزگا دەردەچێت و لە چوار بەڕێوەبەری گشتی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی بەر ئێمە كەوتووە و سێ كاندیدمان پێشكەش كردووە و پشتگیری لە یەكێك دەكەین، ئەویش ئێستا جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستییە و سیڤیی سەرجەم پۆستەكانی دیكەش پێشكەش كراون و چاوەڕێ دەكرێت ئەم ھەفتەیە سەرجەم پۆستەكان وەربگرینەوە".
ناوبراو دەشڵێ، بڕیار بوو ھەفتەی ڕابردوو پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی لە ئەنجوومەن پەسەند بكرێت، بەڵام سیڤیی كاندیدەكان دواكەوت، بۆیە ئەم ھەفتەیە ئەو پۆستە یەكلایی دەكرێتەوە.
kdp -
