کۆنگرەی ئەستانا بۆ چارەسەری پرسی سووریا دەست پێ دەکاتەوە
وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان ئەوەیشی ڕایگەیاندووە، کە لە ١ و ٢ی مانگی هەشتی ئەمساڵدا وڵاتانی گرەنتیکار، ڕووسیا و ئیران و تورکیا، لە ئەستانەی پایتەختی وڵاتی کازاخستان کۆ دەبنەوە و نوێنەری حکوومەتی سووریا و گرووپە چەکدارەکانیش ئامادە دەبن.
فواد عەلیکۆ، سەرکردەی سیاسیی ئەنەکەسە، دەڵێت: "ئەم گەڕەش وەک گەڕەکانی تر بێئەنجام دەبێت، چونکە هەرکاتێک ڕووسیا و ئەمەریکا لە کۆنگرەکەدا نەبن، کەواتە ئەنجامی نەبووە."
گوتیشی: "زۆر پرسی هەڵپەسێردراو هەن، لەوانەش دەستووری سووریا و ڕۆژهەڵاتی فورات و ئەمانەش بوونەتە پرسی نێودەوڵەتی، بۆیە چارەسەری پرسی سووریا لە کۆنگرەی جنێفە."
ئەم جارە نوێنەری وڵاتانی ئۆردن و عێراق و لوبنانیش ئامادەی کۆنگرەکە دەبن، وەک چاودێری بارودۆخی شاری ئیدلب و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
kdp -
