ورمێ.. بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکان حەوت کۆڵبەری دیکە بوونە قوربانی
بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی٧ی٢٠١٩ هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شارۆچکەی چالدێران تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە و ٦ کۆڵبەری دیکەش بریندار کراون.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کە گیانی لەدەست داوە”عەلی” خەڵکی گوندی عیساگوڵ ڕاگەیەندراوە.
بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکان ٦ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون کە تا ئێستا ناسنامەی ٤ کەسیان بە ناوەکانی “مەحموود میرزایی، ئازاد یاستار، یووسف مەحموود عەلەم هوولی و ئومید عەلەم هولو" ڕوون بووەتەوە.
کۆڵبەرە بریندارەکان بۆ ناوەندەی دەرمانیی چالدێران گوازراونەتەوە.
باسنيوز
