گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی ھۆشداریی توند بە حزبەکەی دەدات

گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی ھۆشداریی توند بە حزبەکەی دەدات
له‌تیف نێروه‌یی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندیی یه‌کێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەھۆی فەرامۆشكردن و ناعەدالەتییەكەیان بەرامبەر یەکێتییەکانی بادینان ڕای گەیاند، بەداخەوە بەشیك لە هەڤالانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بە چاوێكی جیاواز و زۆر بچووكەوە مامەلە لەگەل پشك و مافی كادیرانی یەکێتی لە بادینان دەكەن، بۆیە وەكوو كادیرێكی ئەو دەڤەرە ناتوانم لەمە زیاتر ناخ و ویژدانی خۆم ئەشكەنجە بدەم و بێدەنگی هەڵبژێرم".

لەتیف نێرەوەیی لە ڕوونکردنەوەیەکدا، ڕای گەیاند: "بەداخەوە بەشێك لە هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بە چاوێكی جیاواز و زۆر بچووكەوە مامەڵە لەگەڵ پشك و مافی كادیرانی بادینان دەكەن و فەرامۆشكردن و ناعەدالەتییەكەیان بەرامبەر بە بادینان گەیشتووەتە ئاستێك كە نەك هاوسەنگیی دەڤەری و شەراكەتی ڕاستەقینەی دەڤەرەكە رەچاو ناكرێت، بەڵكوو لە هەندێک ئۆرگانی حزبی و دامەزراوە حكومییەكان ریژەی بەشداریی هەڤالانی بادینان 0% !!."

بۆیە وەكوو كادیرێكی ئەو دەڤەرە ناتوانم لەمە زیاتر ناخ و ویژدانی خۆم ئەشكەنجە بدەم و بێدەنگی هەڵبژێرم و لە رۆژانی داهاتوودا بە بەڵگە و داتاوە رای گشتیی یەكیتی لەو فەرامۆشكردن وناعەدالەتییە ئاشنا دەكەم".

گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی جەخت لەوەش دەکاتەوە: "پیویستە ئەو راستییەش لەبیر نەكەین كە بادینان واتە (دهوك، نەینەوا و شەنگال)، چەندە گەورە و گرنگ وستراتیجییە ئەوا كادیرانی ئەو دەڤەرەش ئەوەندە گەورە و خاوەن ئیرادە و پشوودریژ و خۆڕاگرن و شایستەی پشك و مافی خۆیانن لە ئۆرگانە حزبی و دامەزراوە حكومییەكاندا و بەردەوامبوون لەسەر ئەو فەرامۆشكردن و ناعەدالەتییە ناهاوسەنگە لەگەڵ رێبازی هەڤاڵ مام جەلال".










باسنيوز
Top