یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری کرا
د. محەمەد غەریب، مامۆستا لە پەیمانگای نەتەوەیی بۆ لێکۆڵێنەوەی فەلەکی لە میسر ئاشکرای کردووە، کە ڕۆژی عەرەفەی جەژنی قوربانی ئەمساڵ دەکەوێتە 10ی 8ی 2019ـەو ڕۆژی یەکشەممەش 11ی 8ی 2019 یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدا وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ چاوەڕێی بڕیاری سعوودیە دەکەن، چونکە جەژنی قوربان جیاوازە و تەنها لەلایەن سعوودییەوە دیاری دەکرێت.
باسنيوز
