لە پێنجوێن ھاووڵاتییەک زیاتر لە پێنج ھەزار دۆلار دەدۆزێتەوە و دەیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی
لوقمان لەتیف، بەرپرسی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن، ڕايگەیاند: "کارمەندێکی بەشی تاقیگە لە نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن 5 ھەزار و 200 دۆلاری دۆزیوەتەوە و گەڕاندوویەتیەوە بۆ خاوەنەکەی".
گوتیشی: "کارمەندەکە پاش دۆزینەوەی پارەکە، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بانگەوازی بۆ کردووە و پاش تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک بەسەریدا، خاوەنەکەی چووە بۆ پارەکەی و بەبەڵگەوە ڕادەستی کردووەتەوە".
باسنيوز
