وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: به‌شێك له چاكسازییه‌كان جێبه‌جێ كراون
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس له چاكسازیی له‌ناو وه‌زاره‌ت ده‌كات و دەڵێت هەندێک لە چاکسازییەکان چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە و پێی وایه بۆ جێبه‌جێكردنی هەموو به‌رنامه‌كه كاتی ده‌وێت.
لیوا بابه‌كر فه‌قێ، به‌رپرسی ده‌زگای رۆشنبیری و هۆشیاریی نیشتیمانی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕاگەیاند: "چاكسازییه‌كان له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامن و له‌كاتی ده‌ستبه‌كاربوونی شۆڕش ئیسماعیل، وەک وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش له‌گه‌ڵ كه‌ریم سنجاری ، وەزیری پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بە وەکالەت، جه‌خت لەسەر چاكسازیی وەزارەت کرایەوە کەله چاكسازییه‌كان بەردەوام دەبن".
گوتیشی: "ره‌نگه چاكسازییه‌كان كاری زیاتریان بوێت و ئه‌م پرۆسه‌یه به مانگێك و دوو مانگ جێبەجێ نابێت و كۆمه‌ڵێك خاڵ هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و خالانه ده‌ڕۆین و به‌شێكیان جێبه‌جێ كراون و به‌شێكشیان ماون".
لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، وەزراتی پێشمەرگە لێژنەیەکی باڵای لە چوار ئەفسەر پلە باڵا لەگەڵ ڕاوێژکارارانی هەر سێ وڵاتی بریتانیا، ئەمریکا و ئەڵمانیا و پێکهێناوە و ئامانج لەم لێژنانە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازییە لەناو هەیکەلی وەزارەت و دروستکردنی هێزێکی تۆکمەی سەربازیی سەردەمیانەیە بۆ هەرێمی کوردستان و دواتر ئەم لێژنەیە ناو نرا بە بۆردی چاکسازی کە تا ئێستا 35 کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە و هەنگاوی یەکەمی ئەو لێژنەیە نووسینەوە و دانانی پرۆژە و پلانی چاکسازی بوو کەلە 35 خاڵ پێکهاتبوو کە لەژێر ناونیشانی بەرنامەی پێشمەرگە لە ئایندەدا کاری لەسەر دەکرێت.
باس‌نیوز
