ته‌رمی دوو گه‌نج له چه‌می دێوانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان دۆزرایه‌وه
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ده‌ربه‌ندیخان راگەیاند، ئه‌و دوو گهنجهبه ناوه‌كانی (حەسەن فەیزوڵا ئیسماعیل)، تەمەن 20 ساڵ و (ئەیاد ئیدریس عه‌زیز) 13 ساڵانه، دانیشتووی دەربەندیخانن و تەرمەکانیان ره‌وانه‌ی پزیشکی دادی كراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو كه‌سه ئێواره دیار نه‌ماون، دواتر كه‌سوكاره‌كه‌یان پۆلیسیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه و چوونه‌ته چه‌می دێوانه‌ش، له‌وێ جلوبه‌رگه‌كانیان دۆزراوه‌ته‌وه، دواتریش ته‌رمی هه‌ردووكیان له چه‌مه‌كه ده‌دۆزنه‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كیش له پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان، ئه‌و دوو كه‌سه بۆ مه‌له‌وانی چوونه‌ته شوێنه‌كه و له‌وێش خنكاون.
له رووداوێكی جیادا، ئەمڕۆ هه‌ینی، ھاووڵاتیەکی دیكه بەناوی (نایب بەکر) لە مەلەوانگەیەكی داخراوی شارۆچکەی کفری خنکاوە.
، به‌هۆی ئه‌و رووداوه، پۆلیسی كفری دووکەسی له سه‌رپه‌رشتیارانی مەلەوانگەکە دەستگیرکردووە و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
k24 -
