ده‌زگاى لوتكه: وڵاتانی ڕۆژئاوا درۆ لەگەڵ په‌نابه‌رانى كوردستان و عێراق دەكەن
ئارى جه‌لال سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه بۆ كاروبارى ئاواره و په‌نابه‌ران ڕايگه‌یاند "له ماوه‌ى چوار ساڵى ڕابردوودا ژماره‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى به خواستى خۆیان سویدیان بەجێهێشتووە و گەڕاونەتەوە عێراق كه‌می كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌نێو په‌نابه‌رانى گشت ئه‌و وڵاتانه‌ى به خواستى خۆیان ئه‌و وڵاته به‌جێ ده‌هێڵن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانى خۆیان، عێراق له پله‌ى یه‌كه‌مدایه، به شێوه‌یه‌ك له ساڵى 2016وه تا مانگى حوزه‌یرانى 2019، نزیكه‌ى چوار هه‌زار 800 په‌نابه‌ر له سویده‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه عێراق".
گوتیشی "هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى عێراقی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌زگا و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى تایبه‌ت به په‌نابه‌ران ناڕاستگۆیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانى عێراقیدا ده‌كه‌ن، له ئه‌ورووپا به‌ڵێنى ئه‌وه‌یان پێده‌ده‌ن له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یاندا هاوكارى مادى و مه‌عنه‌وى بكرێن، به‌ڵام كاتێك ده‌گه‌نه‌وه عێراق، 40%ى ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى پێیان دراوه جێبه‌جێ ناكرێ و هه‌ندێك جار هیچ هاوكارى ڕێكخراو و ده‌زگا لۆكاڵییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیش نین".
ئاماژه‌ش به‌وه ده‌دات "له‌لایه‌ن په‌نابه‌رانه‌وه چه‌ندین سكاڵا له لاى ئێمه تۆمار كراوه و خۆشمان سه‌رنجمان له‌سه‌ر شێوازى كارى ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌یه كه له عێراقدا كار ده‌كه‌ن، بۆیه كارى جیدى له‌سه‌ر كه‌یسی په‌نابه‌رانى خۆویست و دیپۆرتكراو ده‌كه‌ین و هه‌ڵوێستمان ده‌بێت".
ئاری جەلال ئاشكرای كرد "له ساڵى 2017دا 900 په‌نابه‌ر و ساڵى 2018 نزیكه‌ى 690 په‌نابه‌ر و ساڵى 2019ش تا ئێستە 193 په‌نابه‌رى عێراقی له‌سه‌ر داواى خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان".
باسنيوز
