كرێى خوێندن له زانكۆ ناحكومیه‌كان كه‌م ده‌كرێته‌وه
د. زێدان برادۆستى ئه‌ندامى لێژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵاى په‌رله‌مانى كوردستان رايگه‌یاند "له‌گه‌ڵ چه‌ند زانكۆیه‌كى ناحكومى گفتوگۆمان كردووه به مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێى خوێندن له‌و زانكۆیانه، بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین ژماره‌ى قوتابى له زانكۆكان وه‌ربگیرێن، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكى باشه، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ى بارى داراییان باش نیه، ژماره‌یه‌ك له‌و زانكۆیانه‌ش ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ دابه‌زاندنى كرێى خوێندن".
هەروەها رایگه‌یاند كە لێژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵاى په‌رله‌مان، به نیازن پێشنیازى كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێى خوێندن ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م زانكۆ ئه‌هلیه‌كان بكه‌ن له هه‌موو پارێزگاكانى هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ى بۆچوونى ئه‌وانیش بزانین.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كە تا ئێستە چه‌ند زانكۆیه‌ك لاى خۆیانه‌وه به ڕێژه‌ى جیاجیا داشكاندیان كردووه له كرێى خوێندن، به‌ڵام ئەوان ده‌انه‌وێت بابه‌ته‌كه گشتگیر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو زانكۆكان بگرێته‌وه و هه‌مووشیان به یه‌ك شێواز و به پێى میكانیزمێكى گونجاو كرێى خوێندن دابه‌زێنن.
باسنيوز
