تانكەرێكی سووتەمەنی لەسەر رێگای چۆمان وەرگەڕا

 تانكەرێكی سووتەمەنی لەسەر رێگای چۆمان وەرگەڕا
عەمید عیماد كەنعان، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانیی سۆران رايگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 19-7-2019، بەرگریی شارستانی ئاگاداركرایەوە بە بوونی ڕووداوێكی هاتووچۆ لەرێگای سەرەكیی شارۆچكەی چۆمان.

عەمید عیماد کەنعان هەروەها رایگەیاند، کە دوای چوونی تیمەکانیان بۆ ناوچەکە، دەرکەوت تانکەرێکی گواستنەوەی رۆنی رەش، وەرگەڕاوە و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان دروست کردووە.

هەروەک ئەو بەرپرسە رایگەیاند، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لەو رووداوە نەکەوتووەتەوە، تەنیا زیانی ماددی بە بارهەڵگرەکە و چەند ئۆتۆمبێلێک گەیشتووە.









باسنيوز
Top