بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی

بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی
بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر سەربازگەیەکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە سنووری شارەدێی ئامرلی.

هێرشەکە کاتژمێر 2ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 19-7-2019 بە بۆمب لەڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، کراوەتە سەر سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی لە باکووری ئامرلی.

بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکە بووەتە هۆی برینداربوونی چەکدارێکی حەشدی شەعبی و تا ئێستاش نازانرێ لەلایەن کام لایەنەوە ئەنجام دراوە.

ئامرلی شارەدێیەکی کوردستانییە و دەکەوێتە سنووری شاری خورماتوو.









باسنيوز
Top