خورماتوو.. بەچەقۆ ھێرش دەکرێتە سەر گەنجێکی کورد

خورماتوو.. بەچەقۆ ھێرش دەکرێتە سەر گەنجێکی کورد
لەنزیک قوتابخانەیەکی شاری خورماتوو، گەنجێکی کورد لەلایەن دوو کەسی نەناسراوەوە بەچەقۆ ھێرشی کرایە سەر و بریندار کرا.

محەمەد فایەق، ڕاگەیاندکار و چالاکوانی مەدەنیی خورماتوو ڕايگەیاند، ئەحمەد ئیسماعیل محەمەد (تەمەن 18 ساڵ)، لەلایەن دوو کەسی عەرەبەوە لە نزیک قوتابخانەی کوردستانی کچان، شەش تا هەشت چەقۆی لێ دراوە.

رووداوەکە لە شەوی 17-7-2019 رووی داوە و ئەحمەد ئیسماعیل بۆ چارەسەرکردنی برینەکانی، گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.

دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر، خورماتوو و زۆربەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی داگیر کران و عەرەبە رەگەزپەرستەکانیش بە ئارەزووی خۆیان کەوتنە دژایەتیکرردنی کورد.









باسنيوز
Top