فۆرمی وانەبێژی بەسەر دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکاندا دابەش دەکرێ

فۆرمی وانەبێژی بەسەر دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکاندا دابەش دەکرێ
ھەفتەی داھاتوو ، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەلار فۆرمی وانەبێژی بەسەر دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکاندا دابەش دەکات.

عەدالەت لەتیف ، بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار رايگەیاند، دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەتوانن لە رۆژی دووشەممە 22-7-2019ـەوە فۆرمی وانەبێژی بۆ ساڵی خوێندنی 2019 ـ 2020، پڕ بکەنەوە.

عەدالەت لەتیف هەروەها رایگەیاند، فۆرم لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەلار دابەش دەکرێ و کۆتا ڕۆژ بۆ گەڕاندەوەی فۆرمەکانیش رۆژی 7-8-2019ـەیە.ڤ









باسنيوز
Top