قومارخانەیەک لە هەولێر بەناوی بۆرسە کاری دەکرد و داخرا
قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا، رایگەیاندووە، لەڕێی کۆکردنەوەی زانیاری و بە هەماهەنگیی ئاژانسی پاراستن، توانیویانە ئەو قومارخانەیە لە گەڕەکی گەنجان ستی ئاشکرا بکەن.
دەقی راگەیەندراوەکە:
له ڕێکەوتی۲٠۱۹/۷/۱۷ دوای کۆکردنەوەی زانیاری وچاودێری كردنى پێش وەختە بەسەرۆکایەتی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی ڕێکخراوسەربە ئاژانسی پاراستن و بەشی پۆلیسی شارەوانی،لە گەنجان ستی شاری هەولێرکۆمپانیایەک داخرا ئەم کۆمپانیایە هاوشێوەی یاری قوماری تێدا دەکرا بەناوی کۆمپانیای بۆرسە.
دوای ئەوەی زۆرینەی شوێنەکانی قومار لەلایەن قایمقامیەتی هەولێرەوە داخران، ئێستابەشێوازی جیا جیا وشاراوه لەم شوێنانە قومار دەکرێت.
ڕاگهیاندنی قايمقاميەتى قەزاى ناوەندیى ههولێر
باسنيوز
