ژمارەیەک پەنابەری نایاسایی لە شارێکی کوردستان گیانیان لەدەست دا
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 18-7-2019 پاسێک، کە ژمارەیەک پەنابەری نایاسایی هەڵگرتبوو، لە نزیک شاری وان وەرگەڕا.
بەهۆی وەرگەڕانی پاسەکەوە، 15 پەنابەر گیانیان لەدەست داوە و 20 پەنابەری دیکەش بریندار بوون.
پەنابەرەکان لە ئێرانەوە خۆیان گەیاندبووە باکووری کوردستان و تورکیا و دەیانویست لەوێشەوە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەورووپا.
محەمەد ئەمین بیڵمز، والیی شاری وان بە ئاژانسەکەی راگەیاندووە، کە تا ئێستا زانیاریی دروست و تەواویان لەبارەی رەگەزنامەی پەنابەرەکان نییە، بەڵام پێدەچێ خەڵکی هەرسێ وڵاتی ئەفغانستان، پاکستان و بەنگلادیش بن.
باسنيوز
