ئۆجەلان له چوار نامهی نوێدا داوای دهستپێكردنهوهی پرۆسهی ئاشتی دهكات
سەزایی تەمەللی، ھاوسەرۆكی ھەدەپە رایگەیاند، سەرۆك كۆمار لە دەستپێكیدا بە درووشمەكانی مافەكانی مرۆڤ و یەكسانی و ئازادی دەردەكەوت، بەڵام دوایی پاشەكشەی كرد و لەگەڵ مەھەپە ھاوپەیمانێتی پێكھێنا.
تەمەللی ئاماژەی بەوەش كرد، توركیا پێویستی بە دەستپێكردنەوەی بەپەلەی پرۆسەی ئاشتی ھەیە، عەبدولڵا ئۆجەلانیش لە چوار نامەدا كە بۆ ھەدەپەی ناردوون داوای دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتیی دەكات.
ھەدەپە داواش دەكات، پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ پارتە سیاسییەكانی نێو پەرلەمانی توركیا تاووتوێ بكەن و رێكبكەون، داواش لە پەرلەمان دەكات نەچێتە پشوو تا چاكسازی دادوەری پەسەند دەكات.
k24 -
